پۆلیسی سۆران رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە ئاوی زێی بچوکدا خنکاوە کە دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و لە چەند رۆژی رابردوودا گەڕاوەتە هەرێمی کوردستان.
رائید سهعدون هاودیانی وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگهیاند: کاتژمێر شهشی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن بەشی ئێشکگری پۆلیسی مێرگەسور ئاگادارکراینەوە کە تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئاوی رووباری بلێدا لەسەر زێی بچوک بینراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیسی مێرگەسور و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دەرکەوتووە کە ئەو هاوڵاتییە ناوی (س، ا، ش) و لەدایکبووی ساڵی 1950 بووە.
روونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و 10 رۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسوکارەکەی لە ناحیەی عەینکاوە، گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ بۆ گەشتوگوزار چوونەتە نزیک رووباری بڵێ.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕاشیگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.