ئهنجومهنی كارگێری ئهكادیمیای هونهر و زانستهكانی وێنهی جوڵا ههنگاوی ناوه بۆ گۆرینی فۆرمی خهڵاتی ئۆسكار ، ئهم ئهكادیمیایه خەڵاتێکی نوێی تەرخانکرد بۆ باشترین فیلمی سەرکەوتووی "جەماوەری .
خهڵاته نوێكهی ئۆسكار ئهوه دهگهیهنێت ئەو فیلمەی کە دەیباتەوە، ئەو فیلمە دەبێت کە پێشوازیی گەورەی جەماوەریی لێ دەکرێت و لەمەیشدا چاوپۆشی لە بۆچوون و ڕای ڕەخنەگران دەکرێت. لێرەدا پێوەری سەرکەوتنی فیلمەکە ڕێژە و چۆنیەتی پێشوازی جەماوەرە نەک هەڵسەنگاندنی ڕەخنەگران بۆ فیلمەکە ، فیلمەکانی پاڵەوانە سەروو-ئاساییەکانی وەکو "پڵنگی ڕەش"، لەو فیلمانەیە کە دەشێت هەلی بردنەوەی ئەم خەڵاتەی بۆ هەڵبکەوێت.
ئهم ئهكادیمیایه لە نامەیەکیدا بۆ ئەندامانی خۆی، وتوویەتی "لە وەختێکی دواتردا" مەرجەکان و وردەکارییە سەرەکییەکان بۆ چوونە نێو کێبەرکێی بردنەوەی خەڵاتەکە ڕادەگەیەنرێت ، هێشتا نازانرێت داخۆ دەستکاری و ڕێکخستنەوە نوێیەکان لە ئاهەنگی داهاتووی خەڵاتی ئۆسکاردا، کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ڕێکبخرێت، کاریان پێدەکرێت یان نا.
له سالهكانی رابردوودا هەندێ فیلک دوورخرانەوە کە داهاتی گەورەیان بە فرۆشتنی بلیتەکایان دەستخستبوو، بۆیە ئەو فیلمانە نەیانتوانی ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنن، لەوانە فیلمی "ماما میا" و "ئاڤاتار" و "ئەرکی مەحاڵ ، ئەم خەڵاتەی کە تایبەت دەکرێت بە فیلمە جەماوەرییەکان، هەندێک لە بەهای یەکلاکەرەوەی ڕەخنەگران کەم دەکاتەوە، بە تایبەتیش زۆرێک لەو فیلمانەی ئەکادیمیاکە دانیان پێدا دەنێت و خەڵاتیان پێدەدات "زۆر دوورن لە واقیعەوە" و ئەو فیلمانە نین کە جەماوەر خوازیاری بینینانە.
هەروەها ئەنجومەنیی کارگێڕیی ئەکادیمیاکە کاتی ئاهەنگی ئۆسکاری 2020ی ڕاگەیاندووە و بڕیاری داوە ماوەی ئاهەنگەکە کورت بکاتەوە و سێ کاتژمێر زیاتر نەخایەنێت، بۆ ئەوەی زۆرترین ڕێژەی بینەران لە هەموو جیهانەوە ئاهەنگەمە ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.