Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:33

شیرین جیهانی " خه‌ونه‌کانی پیاوه‌ پرته‌قالییه‌که‌ " بۆ ئه‌مریکا ده‌بات

یه‌كێك له‌ فیلمه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%


خانمه‌ سینه‌ماكاری كورد " شیرین جیهانی " به‌ نوێترین كورته‌ فیلم له‌ ژێر ناوی " خه‌ونه‌كانی پیاوه‌ پرته‌قالییه‌كه‌ " Orange Man Dreams كه‌ خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ ، به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی  " سان فرانسیسكۆ" له‌ ئه‌مریكا ده‌كات .

ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ باس لە خەون و قۆناغەكانی ژیانی كەسیكی ئاسایی دەكات كە كەوتووەتە زیندانەكانی داعش ، ئه‌م كه‌سه‌ هه‌موو ئه‌و رۆژه‌ خۆشانه‌ی دێته‌وه‌ یاد كه‌ به‌ر له‌ زیندانیكردنی له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌  له‌گه‌ل هاورێ و كه‌س و كاری به‌سه‌ر بردووه‌ و به‌م خه‌یالانه‌ ده‌ژیت ، هه‌ره‌وه‌ها فیلمه‌كه‌  باس لە رەفتار و ڕووداوە مەرگبارەكانی داعش دەكات كە چۆن هەنگاو بە هەنگاو بە پێر مەرگەوە دەی بەن .

خولی 11ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی " سان فرانسیسكۆ " له‌ 22 و 23 ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا به‌رێوه‌ده‌چێت و كورته‌ فیلمی " خه‌ونه‌كانی پیاوه‌ پرته‌قالییه‌كه‌ " ش یه‌كێك له‌ فیلمه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌رێكی زۆریشی هه‌یه‌ خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت ، شیرین جیهانی كه‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه‌ كراوه‌ .
هه‌ریه‌ك له‌ " عه‌لی ئه‌كبه‌ر ، دڵنیا كامووسی ، ئارینا عیسا و ئیبۆ عه‌فرینی " رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌كه‌دا ده‌بینن ، بێهنام جاك كاری وێنه‌گرتن  و مۆنتاژی بۆ فیلمه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و " حوسێن قورچیان " كاری ده‌نگدان و میوزیكی له‌ ده‌ره‌ه‌ی وڵات بۆ كردووه‌ .

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری بكات و خه‌ڵاتیش به‌ده‌ستبهێنێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.