Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:08

حەیدەر عەبادی سەردانەکەی بۆ تاران هەڵوەشانده‌وه‌

عەبادی رۆژی سێشەممە سەردانی ئەنقەرە ده‌كات
کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی حكومەتی عێراق ئاشكرای ده‌كات سەرۆك وەزیرانی عێراق، به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ئاماده‌ كاریه‌كان سەردانەكەی بۆ تاران هەڵوەشاندۆتەوەو تەنیا سەردانی ئەنقەرە دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی "فرانس پرێس"،  لەزاری بەرپرسێكی حكومەتی عێراقییەوە بڵاویكردۆتەوە ، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا سەردانی توركیاو ئێران بكات، به‌لام تەنها سەردانی ئەنكەرە دەكات و سەردانەكەی تارانی بەهۆی سەرقاڵی و تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانەوە هەڵوەشاندۆتەوە.

بریار بوو سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە سەردانی ئەنقەرەو رۆژی چوارشەممەش سەردانی تاران بكات، بۆ تاوتوێكردنی پرسە ئابوورییەكان لەگەڵ ئەو دوو ووڵاتە هاوبەشە، دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌روی  سزای  ئابووری ئەمریكا بوونەتەوە.

عەبادی له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندبوو  حكومەتەكەی لەگەڵ سزاكانی ئەمریكادا نییە لەسەر ئێران، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی وڵات پابەند دەبێت پێیانەوە.

بەپێی زانیارییەكان، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارە لەو سەردانەیدا وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، دوا گۆڕانكارییەكانی هەلومەرجی سیاسی تاوتوێ‌ بكەن.

لەم دواییەداو پاش پێداگری حەیدەر عەبادی بۆ هاوڕابوونی وڵاتەكەی لە هاوڕێیەتیكردنی ئەمریكا بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتری ئەمریكی لە دژی ئێران و لە بەرامبەردا جێبەجێ كردنی گەمارۆكان، ڕەخنەیەكی زۆر لەلایەن كەسایەتییەكانی عێراقی لێ گیراوە.

هەندێك ئەو لێدوانانەی ئەویان وه‌كو هەوڵێك بۆ ڕاكێشانی پاڵپشتی واشنتۆن لە پێناو هەڵبژاردرانەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوبردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.