Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:27

یه‌کێتى تۆپى پێى کوردستان سوپاس و پێزانین ئاڕاسته‌ى ئازاد عه‌جیل مه‌حمود ده‌کات

له‌ڕاگه‌یاندراوی یه‌كێتیه‌كه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ى ئازاد عه‌جیل مه‌حمود ئه‌ندامى پێشووی یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن و له‌ش ساخی  له‌كاری داهاتووی بۆی ده‌خوازێت 

ده‌قى سوپاس و پێزانینه‌كه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان 

له‌ به‌رامبه‌ر كاركردنى به‌ دڵسۆزى و خزمه‌تكردنى به‌ بوارى وه‌رزشى كوردستان به‌ گشتى و تۆپی پێ به‌ تایبه‌تى، سوپاس و پێزانینى خۆمان ئاراسته‌ى  (ئازاد عجیل مه‌حموود) ئه‌ندامى پێشووى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین، هیواى له‌شساغى و ته‌مه‌ن درێژى بۆ ده‌خوازین، هیوادارین وه‌ك چۆن له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان چالاك و كاریگه‌ر بوو، له‌ داهاتوویش له‌ خزمه‌تكردنى وه‌رزشى كوردستان به‌رده‌وام بێت، دووباره‌ سوپاسى ماندوو بوون و كاره‌ جوانه‌كانى ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو كارى له‌گه‌ڵ كردووین.

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.