Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:29

به‌ سه‌دان په‌نابه‌ری کوردی باشووری کوردستان له‌ یه‌کێک له‌ که‌مپه‌کانی فه‌ڕه‌نسان به‌نیازی گه‌یشتن به‌ به‌ریتانیا

كه‌مپی دارستان كاتێك كه‌ درووستكرا توانای وه‌رگرتنی 9 هه‌زار په‌نابه‌ری هه‌بوو
به‌ سه‌دان په‌نابه‌ری كوردی باشووری كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كانی فه‌ڕه‌نسان به‌نیازی گه‌یشتن به‌ به‌ریتانیا
کوردستان TV
100%

له‌م مانگه‌دا واته‌ مانگی ئۆگست له‌ كه‌مپی " دارستان "ـی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان له‌ شاری كالێی باشووری فه‌ڕه‌نسا، به‌ سه‌دان په‌نابه‌ری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ به‌نیازی ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌و به‌ریتانیا بڕۆن و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌رێتیی بكه‌ن.

یه‌كێك له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی یارمه‌تیی مرۆیی و خێرخوازیی به‌ ناوی " سه‌لام " رۆژانه‌ به‌ بارهه‌ڵگر خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا دابه‌ش ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌هه‌وڵدان ئه‌م شوێنه‌ به‌ په‌نابه‌ره‌ كوردكان چۆڵ بكه‌ن و بیانبه‌ن بۆكه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران، چونكه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ی ئه‌وان له‌ ئێستادا لێی نیشته‌جێن ساڵی 2016 داخراوه‌ و ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ به‌بێ پرس هاتوون له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه‌.

كه‌مپی " دارستان " كاتێك كه‌ درووستكرا توانای وه‌رگرتنی 9 هه‌زار په‌نابه‌ری هه‌بوو، كه‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین ئۆردوگای په‌نابه‌ران له‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌ژمار ده‌كرا. زیاتریش په‌نابه‌رانی وڵاتانی سودان و ئێریتیریا و ئه‌فغانستانی تێدا نیشته‌جێده‌كرا كه‌ نیازیان هه‌بوو به‌ره‌و به‌ریتانیا بڕۆن. به‌ڵام كه‌مپه‌كه‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2016 كۆكرایه‌وه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كوردانه‌ی باشووی كوردستان له‌ بارودۆخێكی زۆر قورسی ژیان له‌و كه‌مپه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چاوه‌ڕێن رێگه‌یان پێبدرێت بڕۆنه‌ به‌ریتانیا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.