Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:24

ڤینیسیۆس : ئه‌م وه‌رزه‌ چه‌ندین نازناو به‌ده‌ست دێنین

ھەمیشە بۆ تۆمار کردنی سەرکەوتنەکان ئامادەین
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید تۆماری كرد به‌سه‌ر میلانى ئیتاڵی له‌جامی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، كه‌یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ توانى  به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بێت  له‌یاریه‌كه‌ بۆ جاری بیست و هه‌شته‌مین نازناوی جامه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا  ، له‌دوای یاریه‌كه‌  ڤینیسیۆس جۆنیۆرز ى یاریزانه‌ لاوه‌كه‌ى به‌ڕازیل و یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید  له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند ،  
 
 ئارام و خۆشحاڵم و ھەوڵیش دەدەم باشتر دەربکەوم تا بە خێراترین کات ھاوکاری تیپەکەم بکەم  ،  مارسیلۆ و کاسیمیرۆ ھاوکاری زۆرم دەکەن  ھەروەھا بە باشی یش دەتوانم لە بنزیما بگەم کە چی دەوێت لە یاریگا  
 
ڤینیسیۆس  ڕاشیگه‌یاند ،  ھەستێکی زۆر تایبەتم ھەیە کە بۆ جاری یەکەم لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکەم و بردنەوەش تۆمار دەکەین ، بۆیە دەڵێم ئێمە ھەمیشە بۆ تۆمار کردنی سەرکەوتنەکان ئامادەین 
 
ناوبراو وتیشى ، سه‌رجه‌م یاریزانانى ڕیاڵ بە بونی من دڵخۆشن  ، هه‌ستێكى خۆشه‌ كه‌ده‌بینم هه‌موومان وه‌ك یه‌ك تیم و به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكخراوىیاری دەکەین ، ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌توانین چه‌ندین نازناو به‌ده‌ست بهێنین 
 

 له‌كۆتادا ئه‌ستێره‌ لاوه‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ، هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كمانلەسەر جامی سوپەری ئەوروپایە ده‌بێت ئاماده‌كاریه‌كى باشى بۆ بكه‌ین له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونمان 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.