Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

عێراق بڕیاریدا لە مامەڵەکانیدا لەگەڵ ئێران دۆلاری ئەمریکی بەکارنەھێنێت

کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەبێت
عێراق بڕیاریدا لە مامەڵەكانیدا لەگەڵ ئێران دۆلاری ئەمریکی بەکارنەھێنێت
کوردستان TV
#8
100%

حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە مامەڵە دارایی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێراندا، دۆلاری ئەمریکی بەکارنەھێنێت.

بەپێی ئەو نووسراوەی کە بانکی ناوەندی عێراق بۆ بانکە ناوخۆییه‌كان ناردوویه‌تی، تێدا قەدەغەکردنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ بانکەکانی ئێران لە عێراق راگەیاندووە. 

وتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق، سەعد حەدیسی رایگەیاند: "عێراق لە قۆناغی سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر ئێران ناچار دەبێت ئاڵوگۆڕی دۆلار لەگەڵ ئێران بوەستێنێت، لەگەڵ ھەبوونی ئەم سزایانە بەسەر ئێران، پاراستنی ئاستی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە قورس دەبێت". 

وتەبێژی حکومەتی عێراق پێیوایە، دەستبەرداربوون لە دراوی ئەمریکی لەکاتی مامەڵە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران، کاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەبێت.

پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاندبوو کە پابەند دەبن بە سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.