Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:00

 سودی سه‌ر سورھێنه‌ری ھه‌نجیر بزانه‌

برسیه‌تی و ئاره‌زووی خۆراك كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێستا وه‌رز وه‌رزی هه‌نجیره‌ بۆیه‌ پێوستیمان زانی لێره‌دا باس له‌ سووده‌كانی بكه‌ین:

1_ به‌ هێزبوونی ئێسك

هه‌نجیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالسیۆم و مه‌گنیسیوم كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاڵپشتی و به‌هێزكردنی ئێسك.

2_ هه‌رسكردن

بڕێكی ته‌واو له‌ ڕیشاڵی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌ به‌ ته‌واوی كاری خۆی بكات.

3_ دابه‌زاندنی كێش

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ ڕیشالی تێدایه‌ برسیه‌تی و ئاره‌زووی خۆراك كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

4_ دژه‌ شێرپه‌نجه‌

ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كانی مه‌مك و قۆلۆن و پڕۆستات ماده‌ زیانبه‌خشه‌كانی ناو ڕیخۆڵه‌ فڕێ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌.

5_ فشاری خوێن

به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له‌ پۆتاسیۆم، كێشه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

6_ به‌رگری

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ به‌كتریا و ڤیتامین و كانزا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

 

7_ كۆنتڕۆلكردنی ئینسۆلین

به‌ هۆی بوونی بڕێكی زۆر له‌ پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیوم، یارمه‌تی جێگیربوونی ده‌ردانی ئینسۆلین ده‌كات.

8_ ته‌ندروستی پێست

هه‌وكردن وسوور بوونه‌وه‌ی پێست و زیپكه‌ كه‌م ده‌كات.

9_توانای سێكسی به‌هێز ده‌كات

10_دڵ به‌هێز ده‌كات

11_بۆ هێور كردنه‌وه‌ی مێشك و نیگه‌رانی به‌ كاردێت.

12_.قه‌بزی درێژخایه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كات

13_ .جێگره‌وه‌یه‌كی باشی كاریگه‌ری ماست و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی شیره‌

14_ دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌

15_ سوڕی خوێن ڕێك ده‌خات خوێن به‌ربوون ڕاده‌گرێت.

16 هه‌نجیر یارمه‌تی هه‌رس كردن ده‌دات.

18_ گرفتی سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت ناهێڵێت.

19_ شیری هه‌نجیری پێنه‌گه‌ییو به‌كاردێت بۆ لابردنی بالووكه‌ ئه‌ویش به‌ دانانی له‌سه‌ر بالوكه‌كه‌.

20_ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازاتی سك و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌ڵامه‌ت به‌ كاردێت.

21_ گورچیله‌كان چالاك ده‌كات و به‌ردو لم له‌نێو گورچیله‌ لاده‌بات.

22_ به‌ میز هێنه‌رێكی باش داده‌نرێت

23 چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و كۆكه‌و گرژبوونی بۆریچكه‌كانی هه‌واو هه‌وركردن ده‌كات.

24_ .چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌كات

25_ .نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌و بۆ گه‌ده‌و ئافره‌تی دووگیان به‌سووده‌

ـ26_ئه‌گه‌ر له‌ پێش خواردن بخورێت هه‌رس ئاسان ده‌كات.

27_ .خواردنی هه‌نجیر بۆنی ناخۆشی ناوده‌م ناهێڵێ

28_ خواردنی توێكڵی هه‌نجیری تازه‌ تا نا هێڵێت.

29_.جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه‌و له‌ نه‌خۆشیه‌كان ده‌یپارێزێت

30_ .ترشه‌ڵۆكی ناو له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌

32_ له‌ توش بون به‌ كه‌م خوێنی ده‌تپارێزێت.

33_ مێشك به‌هێز ده‌كات و ده‌ماره‌ خانه‌كان چالاك ده‌كات

 سه‌رچاوه‌/ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.