Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:03

سێرغى شویغۆ: رووسیا ڕێگه‌ به‌که‌س نادات به‌ زمانى هێز و هه‌ڕه‌شه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکات

سێرغی شویغۆ وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا
سێرغى شویغۆ: رووسیا ڕێگه‌ به‌كه‌س نادات به‌ زمانى هێز و هه‌ڕه‌شه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رووسیا ئه‌لیوم، سێرغى شویغۆ وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى ڕێگه‌ به‌ كه‌س نادات به‌ زمانى هێز و هه‌ڕه‌شه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.

سێرغی شویغۆ وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا شه‌وى ڕابردوو له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووسیا 24 ڕایگه‌یاند: رووسیا ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌س و له‌ ژێر هیچ پاساوێك به‌ زمانى هێز قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا دواى لێدوانه‌كانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا ئورسوڵا فۆن دیر لاین دێت كه‌ له‌ مانگى نیسانى رابردوو بانگه‌وازى بۆ پێوانه‌ى سه‌خت و توندى له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ وڵاتى رووسیا بكرێت.

هاوكات سێرغى شویغۆ وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا ئامۆژگارى هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى ئورسوڵا فۆن دیر ڵاینى  كرد و وتى پێویسته‌ " مێژوو به‌بیر خۆى بهێنێته‌وه‌ " سه‌ر له‌ نوێ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌نگی جیهانى دووهه‌م و دۆڕاندنى ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر سوپاى سوورى رووسى، هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى وتى " دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا چى به‌ وڵاته‌كه‌مان هێنا و پێم وایه‌ ده‌بێت بێده‌نگ بێت بۆ 200 ساڵى داهاتوو و پێویسته‌ قسه‌ نه‌كات " سێرغى شویغۆ باسكردنى ئه‌نجامه‌كانى ڕابردووى باس كرد كه‌ به‌هۆى ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌وه‌ ڕوویدابوو.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیرى به‌رگرى رووسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ رووسیا وه‌ك جاران كراوه‌یه‌ بۆ جیهان به‌ڵام به‌گوێره‌ى بنه‌ماى سه‌روه‌رى و رێز و یه‌كسانى و هاریكارى دوولایه‌نانه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ به‌م دواییانه‌ جگه‌ له‌ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا كه‌ بانگه‌وازى بۆ گفتۆگویه‌كى توند كرد دژ به‌ مۆسكۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ترێزا ماى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ستۆنیا سیفین میكسیر لێدوانى توندیان به‌رامبه‌ر وڵاتى رووسیا ڕاگه‌یاند. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.