Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:22

بزانه‌ له‌سه‌ر دزینی عه‌له‌شیش چه‌ند که‌سی کوشتووه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناتوانێت ده‌ستگیرم بكات
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی ئه‌لبانیا، گه‌نجه‌ێك به‌ناوی ڕه‌زوان زایگدچ ته‌مه‌ن (24 ساڵ) 8 كه‌سی كه‌ هه‌موویان له‌ خزمانی خۆی بوون كوشتووه‌  .

پۆلیسی ئه‌لبانیا، ڕای گه‌یاند: ڕه‌زوان به‌ كڵاشینكۆڤ 8 كه‌سی له‌ خزمانی خۆی كوشتووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ 12 كاتژمێر به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌دا گه‌ڕان، توانیان له‌ كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات ده‌ستگیری بكه‌ن چونكه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ فه‌یسبوك، نووسیبووی: سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناتوانێت ده‌ستگیرم بكات.

شایانی باسه‌ تاوانه‌كه‌ له‌ دانیشتنێكی خێزانیدا ئه‌نجام درا، كه‌ تێیدا یه‌كێك له‌ كوژراه‌كان، گه‌نجه‌كه‌ی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردبوو، عه‌له‌شیشی له‌ قوربانییه‌كان دزیوه‌.

سه‌رچاوه‌/ روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.