له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا گرووپی شانۆی یار كه له 15 ئه‌ندام پێكهاتووه ،نمایشێكی شانۆیی و هه‌ڵپه‌ركێ و گۆرانى كوردی، له شارى هامبۆرگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .
به‌ختیار شانۆ كه به هاوكاری " شاهین شێخۆ و جووتیار حه‌سه‌ن " ئه‌م گرووپه‌یان پێكهێناوه اشكرایدهكات ، ئامانج له پێكهێنانى گرووپه‌كه، ئه‌وه‌یه، ب بكه‌ن و له‌داهاتووشدا زمانى ئه‌ڵمانى بۆ زیاد ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها گوتیشی: "له بواره‌كانى شانۆ، گۆرانى، هه‌ڵپه‌ركێ و كورته فیلمى دوور له سیاسه‌ت كار ده‌كه‌ین .
به‌ختیار وتیشی ، به‌شداربوانى گرووپه‌كه، له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستانن و بڕیاریشه ڕۆژى 26/ 8/ 2018 له شارى هامبۆرگ، نمایشێكى شانۆیی و هه‌ڵپه‌ركێی كوردی و گۆرانى، پێشكه‌ش بكه‌ن .
شاهین كوردی ئێزدییه و دەرچوی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی شارى حه‌له‌به له سووریا، نووسەری شیعر و تێکستی شانۆییه و گروپێکی شانۆیی منداڵانى لە هامبۆرگ، پێكهێناوه .
جێی باسه ، " به‌ختیار شانۆ" گه‌نجێكى كوردى هه‌ولێرییه و ئێستا له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه ، تاكو ئێستا له سێ پرۆژه‌ى شانۆیی لە ئۆپێرای هامبۆرگ به‌شداری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.