Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:59

لۆکه‌ کلیپه‌ تازه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌

عومه‌ر چاوشین " رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م كلیپه‌ ده‌بێنێت
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " لۆكه‌ زاهیر " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانی له‌ ژێر ناوی بۆ كێ ده‌گریت " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام رێكلام بۆ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی ده‌كات ، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " عومه‌ر چاوشین " رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م كلیپه‌ نوێیه‌دا ده‌بێنێت و زۆر پرۆفیشنالانه‌ رۆله‌كه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات .

لۆكه‌ وتیشی ، له‌ گه‌ڵ تیمێكی پرۆفیشناڵ كاریان بۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ و بریاریشه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11/8/2018 كلیپه‌كه‌ بڵاوبكرێه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.