Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:37

رێنمایی تایبه‌ت به‌ پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى تازەپێگەیشتووانی پارێزگاکانى کوردستان ڕاگه‌ێندرا

له‌ڕاگه‌یاندرای یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستان
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا یه‌كێـتى تۆپى پێى كوردستان كه‌له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ڕێنمایی تایبه‌ت به‌پاڵه‌وانێتى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌ پێگه‌یشتوانى پارێزگاكانى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ :

1- یاریزانانى له‌ دایكبووى 2000 بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان یارى ده‌كات.

2- پێویسته‌ هه‌موو یاریزانانه‌كان، له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به‌شدارییان له‌ خولى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان كردبێت.

3- هیچ یاریزانێك بۆى نییه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان یارى بكات، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى نه‌بێت.

4- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك، یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى هه‌بێت.

5- پێویسته‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان له‌ هه‌مان پارێزگا ده‌رچووبێت، كه‌ یارى بۆ ده‌كات.

6- پێویسته‌ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) كارگێرى هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بێت.

7- پێویسته‌ (راهێنه‌ر ـ یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر ـ راهێنه‌رى گۆڵپارێزان) بڕوانامه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ئاسیایی یان یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى هه‌بێت.

8- سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكان، پێویسته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپی پێی لقه‌كانى كوردستان بێت.

9- هه‌ر یاریزانێك به‌بێ پاساو، داواى بانگهێشتكردنى له‌ لایه‌ن راهێنه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كه‌ى به‌شدارى نه‌كات، سزا ده‌درێت.

10- یارییه‌كان به‌ شێوازى ده‌ركردن به‌ دوو دۆڕان به‌رێوه‌ ده‌چێت.

11- ماوه‌ى یارییه‌كان (80) خوله‌ك ده‌بێت و به‌سه‌ر دوو گێم دابه‌ش ده‌كرێت.

12- چوار گۆڕانكارى بۆ یاریزانان بۆ هه‌ر یارییه‌ك رێگه‌پێدراوه‌.

13- ئه‌گه‌ر یارى له‌ كاتى یاسایی به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات، راسته‌وخۆ په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر لێدانه‌كانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سزا.

14- ژماره‌ى یاریزانان له‌ لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات) ده‌بێت (20) یاریزان بێت.

15- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چاره‌سه‌ركه‌رى پزیشكى له‌گه‌ڵدا بێت.

16- مه‌رجه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كان، پێش ده‌ستپێكردنى پاڵه‌وانیه‌تی لیستى ناوى یاریزانان و كۆپى ره‌نگاوره‌نگى ناسنامه‌ى بارى شارستانى یاریزانه‌كان، پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.

17- له‌ كاتى یارییدا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى تیپ بۆى نییه‌ رێنمایی بداته‌ یاریزانه‌كان.

18- یاریزانانى تیپى لاوان بۆیان نییه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووان یارى بكەن.

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.