بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا ڕوویدا و نزیکەی 30 کەس بوونەتە قوربانی.
بەرپرسێکی دەزگاکانی فریاگوزاریی ئیندۆنێزیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی (فلۆریس) لە ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا ڕوویدا و بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکەوە لانی کەم 20 کەس گیانیان لەدەست داوە.
فەتحوڕەحمان، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە شاری (مۆمێری) ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتوون، 20 کەس گیانیان لەدەست داوە و شەش کەسیش بریندار بوون، هەروەها تا ئێستاش دوو کەس لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.