Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:35

میسر.. دۆزینه‌وه‌ی کۆنترین په‌نیر له‌جیهاندا

ته‌مه‌نی 3200ساڵ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

نێرده‌ی شوێنه‌وارناسیی زانكۆی كانتی ئیتاڵی كه‌ له‌ناوچه‌ی سه‌قاره‌ی نزیك قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كنه‌ و پشكنین بۆ شوێنه‌واره‌كانی میسر ده‌كه‌ن، كۆنترین په‌نیریان دۆزییه‌وه‌ له‌ جیهاندا كه‌ ته‌مه‌نی 3200ساڵ ده‌بێت و له‌ شیری مانگا و بزن و مه‌ڕ دروستكراوه‌.

رۆژنامه‌ی "ئه‌لیوم ئه‌لسابع"ی میسری بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی قاهیره‌ ئه‌نجامدرا. دوای ئه‌وه‌ی پسپۆڕان تۆژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پاشماوه‌ی ئه‌م په‌نیره‌ ره‌قه‌ كرد كه‌ له‌ گۆڕستانێكی ناوچه‌ی سه‌قاره‌ دۆزرایه‌وه‌، ده‌ركه‌وت ئه‌م په‌نیره‌ له‌نێوان ساڵه‌كانی ١٢٩٠-١٢١٣ی پێش زاین دروستكراوه‌.

پسپۆڕان به‌كتریایه‌كیان له‌نێو ئه‌و په‌نیره‌ دۆزییه‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی نه‌خۆشییه‌ك كه‌ پێشتر له‌ میسری دێرین به‌ "تای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست" ناسرا بوو و تووشی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌بوو.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میسرییه‌ دێرینه‌كان باوه‌ڕیان به‌ به‌بوونی ژیان هه‌بوو له‌پاش مردن، بۆیه‌ چه‌ك و پێداویستییه‌كانی ماڵ و خۆراك و خواردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌رمی مردووه‌كانیان ده‌ناشت، بۆئه‌وه‌ی له‌ "ژیانی نوێیدا" سوودی لێ وه‌ربگرێت.ردایه‌.

سه‌رچاوه‌/  ئه‌لیوم ئه‌لسابع

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.