Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:36

سوپای ئه‌مریکا به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا خۆی ئاماده‌ ده‌کات

به‌رامبه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌كان
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، سوپای ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا خۆی ئاماده‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌كان و ئیتر كاتی نووسینی مێژووی سوپاكه‌مان ھاتووه‌.

مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی پێشوو، پرسی بۆشای ئاسمانی فه‌رامۆش كردووه‌ بۆ ئه‌مه‌ش ئیتر ئه‌مریكا ده‌بێت له‌ بۆشای ئاسمانه‌وه‌ سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت.

گوتیشی: سوپای ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا خۆی ئاماده‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌كان. ئیتر كاتی نووسینی مێژووی سوپاكه‌مان ھاتووه‌، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ ھاتووه‌ كه‌ خۆمان بۆ گۆڕه‌پانێكی نوێی شه‌ڕ ئاماده‌ بكه‌ین و ھه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌ناو ببه‌ین، ئیتر كاتی بانگھێشتكردنی باشترین و بوێرترین كه‌سانی ئه‌مریكا ھاتووه‌، كاتی دامه‌زراندنی ھێزه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا ھاتووه‌.

پێنس ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ھێزه‌، پشتیوانی كۆنگرێسیان وه‌رگرتووه‌ .

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.