به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕیگه‌یاند: له گوندی مڕانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی باسنێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا .
ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌و تاوان كه‌ش و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كرا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه گه‌نجه‌كه ناوی ( س ، أ ، م ) ، ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌و دانیشتوی گوندی مڕانه‌یه .
شایه‌نی باسه به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس گه‌نجه‌كه به په‌ت كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی باسنێوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.