Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:40

په‌رله‌مانتارێکی عێراق: قاعیده‌ به‌ده‌ستی ئێران هێنراوه‌ته‌ عێراق بۆیه‌ پێویسته‌ قه‌ره‌بووی کوژراوان بکاته‌وه‌

به‌ بیانووی جه‌نگ له‌ دژی ئه‌مریكا قاعیده‌تان هێنایه‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌
قاعیده‌ به‌ده‌ستی ئێران هێنراوه‌ته‌ عێراق بۆیه‌ پێویسته‌ قه‌ره‌بووی كوژراوان بكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامی په‌رله‌مانێكی عێراق له‌ مشتومڕێكی تویته‌ریدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئێرانیدا داوا ده‌كات تا حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ستی قاعیده‌ كوژراون.

ئه‌و مشتومڕه‌ تویته‌رییه‌ دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی گشتیی ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، به‌ڵام كابینه‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به‌و سزایانه‌وه‌.

دوای لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی مه‌حمود سادقی په‌رله‌مانتاری ئێران له‌ تویتێكدا نووسیی: به‌گوێره‌ی به‌ندی 6 له‌ بڕیارنامه‌ی 598ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ حكومه‌تی عێراق بڕی 11 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو بدات به‌ ئێران به‌ هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندیی و 8 ساڵ درێژه‌ی كێشا. 

به‌ڵام حكومه‌تی ئێران له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ ده‌ستی راگرتووه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانی عێراق له‌ بارودۆخێكی پڕ ته‌نگه‌ژه‌دان. به‌ڵام  سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌جێگه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌، بووه‌ به‌ هاوڕێی ئه‌و سزا زاڵمانه‌یه‌ی ئه‌مریكا له‌ دژی هاوڵاتییانی ئێران.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌ تویته‌رییه‌ی مه‌حمود سادقیدا، فایه‌ق شێخ عه‌لی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و رێبه‌ری ره‌وتی چاكسازیی عێراقیی له‌ تویته‌ری خۆیدا نووسییویه‌تیی: به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی تیرۆره‌وه‌ داوا له‌ خۆتان و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌تان ده‌كه‌م بڕی 11 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووی كوژرانی یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی عێڕاقیی بده‌ن به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان، چونكه‌ له‌ ساڵی 2003 به‌دواوه‌ به‌ بیانووی جه‌نگ له‌ دژی ئه‌مریكا قاعیده‌تان هێنایه‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.