یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران له‌ژیانی هاوبه‌شه‌كی بریتییه له تێكنه‌گه‌یشتن، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی هه‌ڵه، له‌ویش هه‌ڵه‌ترو گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه نه‌تواندرێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه.
خیانه‌تی هاوسه‌ری یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه ڕه‌نگه به‌شێك له‌هاوسه‌ران تێی بكه‌ون، ئه‌ویش به‌كۆمه‌ڵێك فاكته‌ره‌و ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان زووتر پێی زانی، پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی بدات، چونكه ڕه‌نگه تێك نه‌گه‌یشتن له‌ژیانی یه‌كتری یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بێت.
رۆژنامه‌ی (میرۆر) ی ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه، له‌ئه‌نجامی راپرسییه‌كدا كه (562) كه‌س به‌شداریان كردووه، تێیدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی زۆریان له‌و كاته‌ی هاوسه‌ریان هه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌كی تریشیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر.
به‌پێی به‌دواداچوونی سه‌نته‌رێكی ئه‌مریكی، خیانه‌تی نێوان هاوسه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌شت هۆكاری هه‌یه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
1. یه‌كێك له‌هاوسه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن تۆڵه له‌یه‌كتری بكه‌نه‌وه.
2. یه‌كێكیان له‌وی تریان رازی نییه.
3. خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له‌نێوانیاندا نامێنێت.
4. پشتگوێ خستنی یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌وی تریانه‌وه.
5. یه‌كێك له‌وان ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر جێبه‌جێناكات.
6. نه‌خۆشی شه‌كره‌و فشارێكی زۆر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ی ده‌كات.
7. هه‌ستكردن به‌ڕێزگرتن و ده‌ستخۆشی نییه، بۆیه به‌دوای ئه‌و بۆشاییه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
8. به‌دوای دروستكردنی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی جۆراوجۆردایه.
سه‌رچاوه/ كوردیۆ
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.