Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:38

سه‌رباری رێککه‌وتنی نێوان حه‌ماس و فه‌ڵه‌ستین ناتانیاهۆ هۆشداریی ده‌داته‌ سوپا

نزیكه‌ی 180 موشه‌ك له‌ غه‌ززه‌وه‌ هاویژراونه‌ته‌ ناو خاكی ئیسڕائیل
سه‌رباری رێككه‌وتنی نێوان حه‌ماس و فه‌ڵه‌ستین ناتانیاهۆ هۆشداریی ده‌داته‌ سوپا
کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا كه‌ واده‌رده‌كه‌وت ئیسڕائیل و حه‌ماس له‌ سه‌روبه‌ندی جه‌نگێكی دیكه‌دان، به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ڵێن گروپی حه‌ماس به‌ نێوه‌ندگیریی میسر و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسڕائیل گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش  بینامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ هۆشداریداوه‌ به‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی تا به‌ هۆشیارییه‌وه‌ هاوڵاتییانی ئیسڕائیل بپارێزن.

حكومه‌تی ئیسڕائیل سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێست له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی حه‌ماس بۆناو خاكی وڵاته‌كه‌ی، هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و گروپه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتیوانیی له‌ حكومه‌تی ئیسڕائیل ده‌كات بۆ مافی به‌رگریی له‌خۆكردن.

هه‌روه‌ها هێزه‌ر ناوه‌رت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: ئێمه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆمان سه‌لماوه‌ كه‌ نزیكه‌ی 180 موشه‌ك له‌ غه‌ززه‌وه‌ هاویژراونه‌ته‌ ناو خاكی ئیسڕائیل و ئێمه‌ به‌ته‌واویی پشتگیریی له‌ ئیسڕائیل ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ی له‌مجۆره‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رگریی كردن له‌ خۆی ئه‌نجامی بدات.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.