Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:05

کورتە فیلمی ئەسپ خەڵاتی باشترینی وەرگرت

باسی منداڵێك دەكات هەوڵ دەدات ئەسپەكەی ڕزگار بكات
کوردستان TV
100%

 یەكێك لە فیلمە كوردییەكان ئەمساڵ بەشداری لە ڤێستڤاڵی باشترین فیلمەكانی ئێرانی كرد و خەڵاتیكی گرانبەهای به‌ ده‌ستهێنا .

 لە كۆتایی پێنجەمین خولی فستیڤاڵی فیلم و وێنەی سەرتانسەری ئێران، كورتە فیلمی ئەسب خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵەكەی بە دەست هێنا. ئەم كورتە فیلم لە دەرهێنانی " ڕەسوڵ ئەحمەدی " یە و باسی منداڵێك دەكات كە لە خولەكدا هەوڵ دەدات ئەسپەكەی خۆی ڕزگار بكات.

 ئەم هونەرمەندانە لەدروسكردنی ئەم فیلمە بەشدار بوون: سالم سەڵەواتی، سامان حسین پوور، عەدنان زەندی، زانیار عەزیزی، ئاكۆ زەند كەریمی، زانیار تەهماسبی، ئەشكان ساعدپەنا، جەلال نەسیری هانیس،فەرهام گەوێڵی، ئەیوب شێخ ئەحمەدی، سامان پاسیان، تالب زاهری، مستەفا حەبیبی و شۆڕش وەكیلی.

 چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەم كورتە فیلمە بەشداریی لە ژمارەیەك له‌ ڤێستڤاڵه‌ جیهانییه‌كاندا بكات . 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.