Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:59

روونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

هیچ رێگرییەکی لە مۆڵەتدان بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئازادی) نەکردووە
کوردستان TV
#7
100%


لە راگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەنجومەی ئاسایش هیچ رێگرییەکی لە مۆڵەتدان بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئازادی) نەکردووە.


رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە


ھەفتەنامەی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعی کوردستان، لە ژمارە (1136)ی خۆیدا، رۆژی سێشەممە 2018/8/7 بڵاویکردۆتەوە، گوایە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، رێگری کردووە لە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی.

بە ھەمولایەکی رادەگەیەنین، ھیچ رێگری و گرفتێک لەلایەن دامەزراوەکانمانەوە نەبووە، بۆ زانیاریی  زیاتری ھەفتەنامەی رێگای کوردستان و کەناڵی ئازادی بەڕێزیش، دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەتی کەناڵەکە، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا رێکەوتی 2009/8/31 دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بەفەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

9/8/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.