Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:57

ڕاگەیه‌ندراوی کۆتایی کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

هەشتەمین کۆنگرە لەژێر ناوی کۆنگرەی پێشمەرگە بەسترا
کوردستان TV
100%


ڕۆژانی 7 و 8 ی ئابی 2018، له هەولێری پایتەخت، لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر ناوی کۆنگرەی پێشمەرگە بەست.
لە ڕۆژی یەکەم پاش مەراسیمی دەسپێکی کۆنگرە، لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە وتارێک پێشکەشکرا، کە جەنابیان وێڕای پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە و هیوا خواستن بۆ سەرکەوتنی، لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگ و بەهێزی لاوان لە کۆمەڵگادا، هاوکات بەشێکی دیکەی وتارەکەی تایبەت بوو، بە ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دواتر وتاری دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و وتاری لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان پێشکەشکرا.
هەمان ڕۆژ ئێوارەکەی کۆنگرە درێژەی بەکارەکانی خۆیدا ، لێژنەی سەرپەرشتی کۆنگرە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردرا، دواتر ڕاپۆرتی گشتی کۆنگرە خوێندرایەوە،.
تا ڕۆژی دووەمی کۆنگرە سەرجەم بڕگەو بابەتەکانی (ئامانج وکارنامەی لاوان) لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە تاو و توێکرا و گفتو و ڕاگۆڕینەوە و سەرنج و تێبینی، بەکۆی دەنگ( ئامانج و کارنامەی )تازه پەسنکرا.
دواتر چەند ڕاسپاردە و بڕیار و پێشنیار، کە سەرجەمیان خۆیان لە پەروەردەکردنی لاوان بە بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی و پەروەردەکردنی زهنیان لە سەر لێبوردەی و پێکەوەژیان و یەکتری قبوڵکردن دەبینیەوە، ئامادەکران بۆ ستافی داهاتووی مەکتەبی سکرتاریەت، لە پێناو پێشخستنی زیاتری ڕێکخراوەکە و ئایندەیەکی باشتر بۆ لاوان.
لە ئێواری ڕۆژی دووەمدا کۆتا کارەکانی کۆنگرە بەڕێوەچوو، که ئەویش کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بوو، بۆ هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی مەکتەبی سکرتاریەت، دواجار لە پڕۆسەیەکی دیموکراسی و ئازادانە، بە پیادەکردنی سیستەمی بازنەیی پارێزگاکان، نۆ کارگێڕی سکرتاریەت و سێ یەدەگ هەڵبژێردران و کۆنگرە سەرکەوتوانە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
کۆنگرەی پێشمەرگە
هەولێر
8ی ئابی 2018


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.