له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا ڕێره‌و لاینی بارهه‌ڵگره‌كان جیاكراوه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها خێرایی دیاری كراویش بۆیان به80كم لهكاتژمێریك دیاریكراوه ، به‌پیی هێماكانی هاتووچۆ كه‌به‌درێژایی ڕێگایه‌كه دانراون ، له‌هه‌مان كاتدا لاینی دیاریكراویش بۆبارههڵگرهكان دیاری كراوه كهلاینی لای راسته‌یه .
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌سه‌ر هه‌موو شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان پێویسته كه‌به‌ته‌واوی پابه‌ندی ئه‌م ڕێنمایی ویاسایه بن ، نابێت له‌شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌رنا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن ، توشی سزا ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن كامێرایهكانی چاودێریه‌وه وێنه‌یان ده‌گیرێت كهبهدریژایی رێگایه‌كه له‌چه‌ند شوێنێك هه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.