ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد "سۆران ئیبراهیم " خه‌ریكی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی سینه‌ماییه به ناوی "هه‌وا فرۆش " .
ئه‌م فیلمه ده‌رباره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رووداوه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی داگیركردنی شاری كه‌ركوكیش باسی لێوه‌كراوه " ستافێكی پرۆفیشناڵ له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌شداریان له‌م فیلمه كردووه و كاره‌كانی فیلمه‌كه‌ش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت .
فیلمی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ نمایش ده‌كرێت و دوای ئه‌مه‌س له فێستیڤاڵ و بۆنه تایبه‌ته‌كاندا دووباره نمایشدهكرێتهوه .
رووداوه ناخۆش و دڵته‌زێنه‌كه‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر تا ئێستا ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپ و فیلمی سینه‌مایی له‌سه‌ر كراوه " هه‌روه‌ها چه‌ند كتێب و وتارێكیشی له‌سه‌ر نووسراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.