وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دونمەز به ئاماژهدان بهوهی كه بازرگانی وزهی وڵاتهكهی لهگهڵ ئێران رهوایه، رایگهیاند: ساڵانه نزیكهی نۆ ملیار و 500 ملیۆن مهترسێجا گازی سروشتی (له ئێران) دهكڕین. بهپێی ئهوهی خستنه سهرما و بێ كارهبا بوونی هاووڵاتییان له ئارادا نییه، پشتبهستن به حوكمهكانی گرێبهستهكه ئهم بازرگانییه بهردهوام دهبێت.
سەرەڕای ئەوەی سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەتایبەتی كەرتی وزە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام فاتیح دۆنمەز وەزیری وزەی توركیا رایگهیاند بەردەوام دەبین لە كڕینی غازی سروشتی لە ئێران.
دۆنمەز لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی خەبەری توركی رایگەیاندووە، ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە كڕینی غازی سروشتی لە ئێران، ئەوەش بەپێی ئەو رێككەوتنە ماوە درێژە دەبێت، كە لەگەڵ تاران هەیانە.
گوتیشی: گرێبەستنی دورودرێژی توركیا لەگەڵ ئێران بۆ دابینكردنی غازی سروشتی، بڕەكەی 9 ملیار و 500 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، ئەوەش تا ساڵی 2026 درێژ دەبێتەوە.
لە دوێنێوە سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆسەر كەرتی ئابوری ئێران بەتایبەتی وزە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی وەستاندنی سەرجەم مامەڵەكانی لەگەڵ هەر وڵاتێك كرد، كە پەیوەندی بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ئێران درێژە پێبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.