Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 02:48

بکوژی بەڕێوەبەرەکەی کارەبای ئاشتی دەستگیرکرا

لەڕ,وداوێكی هاتووچۆدا گیانی له‌ ده‌ستدا
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی بەڕێوەبەری كارەبای ناحیەی تەقتەقی راگەیاند كە لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدابوو.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هاتووه‌، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: دوای ئەوەی لەڕێكەوتی 27-7-2018 لەڕوداوێكی هاتووچۆدا لەشارۆچكەی تەقتەق كەسێك بەناوی (عاصی یونس حامید) كە بەڕێوەبەری كارەبای ناحیەی ئاشتی بوو لەگەڵ خێزانەكەی، ئۆتۆمبێڵێكی جۆری پیكاب لێی دان،  دەیانشێلێت و لەئەنجامدا ناوبراو گیان لەدەست دەدات و خێزانی و دوو مناڵیشی زامدار دەبن تاوانبارەکەش هەڵهات.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ده‌ڵێت: توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیری بكەین و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەشی قەزای كۆیە بكرێتەوە بۆ تەواوكردنی پەڕاوی لێكۆڵینەوەكە كە بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەرچوبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.