پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی بەڕێوەبەری كارەبای ناحیەی تەقتەقی راگەیاند كە لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدابوو.
لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەی بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤی هاتووه، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: دوای ئەوەی لەڕێكەوتی 27-7-2018 لەڕوداوێكی هاتووچۆدا لەشارۆچكەی تەقتەق كەسێك بەناوی (عاصی یونس حامید) كە بەڕێوەبەری كارەبای ناحیەی ئاشتی بوو لەگەڵ خێزانەكەی، ئۆتۆمبێڵێكی جۆری پیكاب لێی دان، دەیانشێلێت و لەئەنجامدا ناوبراو گیان لەدەست دەدات و خێزانی و دوو مناڵیشی زامدار دەبن تاوانبارەکەش هەڵهات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دهڵێت: توانیمان تۆمەتبارەکە دەستگیری بكەین و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەشی قەزای كۆیە بكرێتەوە بۆ تەواوكردنی پەڕاوی لێكۆڵینەوەكە كە بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەرچوبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.