Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:54

پیاڵه‌یه‌ک چای ده‌بێته‌ هۆی ئاشکراکردنی بکوژی خێزانێکی شه‌ش که‌سی

ئاماده‌ی پرسه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ك چای له‌ پرسه‌كه‌یاندا ، بكوژی خێزانێكی شه‌ش كه‌سی ئاشكرا ده‌بێت.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری به‌غدا ئه‌لیۆم ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وورده‌كاری ئه‌و تاوانه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی تاڵبییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا روویداو شه‌ش كه‌سی خێزانێك بوونه‌ قوربانی، كه‌ له‌ نێوایاندا منداڵ و به‌ساڵاچوو هه‌بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت: پاڵنه‌ری تاوانه‌كه‌ دزیكردن بووه‌و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ش په‌نابردن بووه‌ بۆ كوشتن، بكوژیش ئه‌فسه‌رێكه‌ به‌ پله‌ی نه‌قیب كه‌سه‌ر به‌ پۆلیسی فیدراڵییه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌مه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ بیرۆكه‌ی رووداوی كوشتنه‌كه‌ له‌و كاته‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، كه‌ بكوژ گوێی له‌ ته‌له‌فۆنی كوژراوه‌كه‌ بووه‌ كه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌، كه‌ نیازه‌ پارچه‌یه‌ك زه‌وی بكرێت و پاره‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تاوانه‌كه‌ له‌ پێناو بردنی پاره‌كه‌ به‌ كوژرانی ته‌واوی خێزانه‌ شه‌ش كه‌سییه‌كه‌ به‌ ئاكام گه‌یشتووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ كامیراكانی چاودێری روون بۆته‌وه‌ كه‌ بكوژه‌كه‌ كه‌سی دیكه‌ی نه‌بردۆته‌ نێو ماڵه‌كه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش گومانی لای تیمی نه‌هێشتنی تاوان دروست كردوو به‌ جلی عه‌شائیری به‌شدارییان له‌ پرسه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ كرد.

گوتیشی: هاوكات بكوژه‌كه‌ ئاماده‌ی پرسه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ ده‌بێت، لێره‌و سه‌رداوێكی تاوانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ مۆری بكوژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پیاڵه‌ چایه‌ی بۆی دانرابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نجه‌ مۆره‌ی له‌نێو ماڵه‌كه‌ دۆزاربۆوه‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بكوژه‌كه‌ بووه‌.

له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌شه‌وه‌ عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاندبوو: سێ تۆمه‌تبار له‌ رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی تاڵبییه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون، روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان دانیپێداناوه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

گوتیشی: دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌كێكیان چه‌كی داوه‌ته‌ تاوانباری یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌شیان تاوانباره‌كه‌ی حه‌شار داوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.