شه‌وی ڕابردوو له گوندی "حهمزهقا"ی سه‌ر به ناحیه‌ی زاب، له قه‌زای حه‌وێجه داعش هێرشێكی چه‌كداری كرده سه‌ر چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كان و به هۆیه‌وه چه‌ند چه‌كدارێك كوژران و بریندار بوون.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به هۆی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر میلیشیا شیعه‌كان 3 چه‌كداری میلیشیا شیعه‌كان كوژراون و دووانی تریان بریندار بوون.
ڕاشیگه‌یاند: هاوكات ته‌رمی چه‌كدارێكی داعش به كوژراوی به‌جێماوه و كه‌وتۆته ده‌ست میلیشیا شیعه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.