به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: ،به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ و هێزه‌كانی بنكه‌ی ئاسایشی هێرۆ توانیان سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه بڕی ( 450 گرام ) مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه.
ڕاشیگه‌یاند: ماده هۆشبه‌ره ده‌ست به‌سه‌ر داگیراوه‌كه له جۆری ( كریستاڵی سپی ) بووه‌كه له ئێرانه‌وه هێنابویانه ناو خاكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌كار هێنان و بازرگانی پێوه‌كردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: تۆمه‌تباران دانیشتوی شاری (كۆیه‌و قه‌ڵادزێ) ن،جگه له‌وه‌ی بازرگانیان پێوه كردوه به‌كاریشیان هێناوه و له ئێستاشدا به پێی مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ند كرون و له به‌رده‌م دادگاش هه‌رسێكیان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.