Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:58

ته‌مه‌نی ئه‌نگوستیله‌یه‌ک هه‌زار و 800 ساڵه‌

تا ئێستا‌ ته‌نیا 60 پارچه‌ كه‌له‌پووری ڕۆمانییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پارێزگاری لێكراوه‌
کوردستان TV
100%


         
 له‌ ناوچه‌ی سۆمه‌رست له‌ ئه‌مه‌ریكا پیاوێكی لێكۆڵه‌ر توانی ئه‌نگوستیله‌یه‌كی كۆنی ڕۆمانی بدۆزێته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار و 800 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ .

 له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری" لبنان 24 " هاتووه‌ ، جه‌یسن ماسی 45 ساڵ به‌ هاوكاری سه‌ربازێك كاتێك بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ شته‌ نامۆكانی ژێرزه‌وی خه‌ریكی گه‌ڕان بوو، ئه‌نگوستیله‌یه‌كی كۆنی له‌ ڕێی ئامێری دۆزینه‌وه‌ی ئاسنی ژێرزه‌وی دۆزییه‌وه‌، كه‌ هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتبوو و وه‌ك ئه‌نگوستیله‌یه‌كی تازه‌ ده‌رده‌كه‌وت .

 ئه‌م ئه‌نگوستیله‌یه‌ له‌ زێڕی عه‌یار 24 ه‌ ، بریاره‌ %50ی داهاتی ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ له‌ لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیاوه‌ له‌ مافی دۆزینه‌وه‌ی به‌م دوو كه‌سه‌ بدرێت ، گومان ده‌كرێت ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ماڵی ئه‌و كه‌سه‌ ئیمانداره‌ بووبێت كه‌ وێنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نگوستیله‌كه‌ نه‌خشێنراوه‌ . 

جێی باسه‌ ، تا ئێستا‌ له‌ مێژوودا توانراوه‌ ته‌نیا 60 پارچه‌ كه‌له‌پووری ڕۆمانییه‌كان له‌و شێوه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و پارێزگاری لێ بكرێت .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.