له وڵاتی مه‌غریب چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆیی له لایه‌ن په‌یمانگای ڕۆشنبیری ئه‌مازیخی، له وه‌زاره‌تی كولتووری مه‌غریب و ئاسمانی تافۆكات سازده‌كرێت و هونه‌رمه‌ندانی كورد به به‌رهه‌مه جوان و ناوازه‌كانیان به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن .
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆیی " زاهیری عه‌به‌ره‌ش " كه یه‌كێكه له به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م فێستیڤاڵه له شاری" كازا بلانكا " له مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆیه له ئێستاوه شانۆ وه‌رگیراوه‌كان هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن، شانۆكه‌ی ئێمه‌ش یه‌كێك بووه له‌وانه .
زاهیر وتیشی ئه‌وان به شانۆی (خۆشه‌ویستی هه‌نگاوێك دوور بوو لێم) له نووسین و ده‌رهێنانی ناوبراو به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵه ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها له‌پاڵ پێشكه‌شكردنی نمایشه‌كه‌یان به‌نیازن ئێواره كۆڕێكیش بۆ ئه‌ده‌ب و شانۆی كوردی به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ڕۆشنبیری ئازاد به‌رزنجی له‌و وڵاته ساز بكه‌ن .
جێی باسه ، ئه‌و نمایشه كوردییه له ئێستاوه بووه‌ته جێی بایه‌خ و گرنگی به‌شێك له رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته و مانشێتی تایبه‌تیان بۆی داناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نمایشه‌كه به زمانی كوردی پێشكه‌شده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.