نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " جه‌مشید به‌هرامی " به فیلمێكی دیكۆمێنتاری به‌شداری له سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی ده‌كات .
به‌هرامی ئاشكرایده‌كات ، به فیلمێكی دیكۆمێنتاری له ژێر ناوی " ده‌نگ " كه خودی خۆی كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه ، له پایزی ئه‌مساڵ بەشداریی بەشی کێبرکێی سێهەمین خولی فستیواڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دەکات كه بریاره له لە ڕۆژانی ١٠ تا ١٦ی ئۆکتۆبری ئەمساڵ لەو شارە بەڕێوە بچێت .
فیلمی ده‌نگ باس له لە چیرۆکی پێشمه‌رگه‌یه‌كی تەمەن ٩٠ ساڵی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە ده‌یه‌وێت بەشداری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بکات، بەڵام بە هۆ نەبوونی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ناتوانێ بشداری بکات و کێشەی زۆری بۆ پێش دێت .
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر " جه‌مشید به‌هرامی " خەڵکی شار مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەشارەکانی تاران و تەورێز لەبەشی هونەرەجوانەکان زانکۆی تەواو کردووە و له ئێستادا جیشته‌جێه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.