Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:44

تۆران له‌ لایه‌ن رێکخراوی یونیسکۆ خه‌ڵاتکرا

باس له‌ كۆچی خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


نووسه‌ر و رۆماننووس" جه‌میل تۆران " نووسه‌رێكی كوردی شاری ئاگریی باكووری كوردستانه‌ ، له‌ لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ ، فێركردن و رۆشنبیری " یونسكۆ " خه‌ڵات ده‌كرێت .

ئه‌م نووسه‌ره‌ له‌ دوای  روودانی كوده‌تاكه‌ی توركیا له‌ ساڵی 1980 وه‌ك په‌نابه‌ر رووی له‌ یۆنان كردو تا ئێستا له‌م وڵاته‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .

تۆران ئاشكرایده‌كات ،به‌ هۆی نوسینی رۆمانی " من ناوم ئازاد " ه‌  My name is Azad له‌ لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆ خه‌ڵات كراوه‌ ، ئه‌م رۆمانه‌ باس له‌ چیرۆكی ژیان و کۆچی خانەوادەیەکی کورد، کە لە دایک و باوکێک و کوڕ و کچێکی هەڵەبجەیی پێکهاتووە و دوای کیمیابارانکردنی شارەکەیان، ناچار بوون وەک پەنابەر  روو بکەنە دەرەوە .

تۆران وتیشی  چیرۆکەکە راستەقینەوە و لەو کاتەی دایک و باوکی ئازاد لەگەڵ منداڵەکانیان هەوڵیان دا بگەنە یۆنان، تەنیا ئازاد گەیشتە یۆنان و پۆلیسی تورکیا دایک و باوک و خوشکەکەی دەستگیر دەکەن و پێیان دەڵێن ئازاد لە دەریادا خنکاوە، دواتر ئەو خێزانە بەبێ ئازاد، رادەستی حكومه‌تی عێراق دەکەنەوە .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.