Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:55

پرۆگرامی کوردسکۆله‌رشیپ له‌ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێ و ماسته‌ر و دکتۆراش ده‌گرێته‌وه‌

پرۆگرامی كوردسكۆله‌رشیپ، گه‌وره‌ترین پێشوازی لێكراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌روارى 7-8-2018، بلاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ پرۆگرامی كوردسكۆله‌رشیپ، گه‌وره‌ترین پێشوازی لێكراوه‌.

 پرۆگرامی كوردسكۆله‌رشیپ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ بایه‌خدان به‌زمان و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوری كورد، له‌لایه‌ن سكۆله‌ره‌كانی دونیا گه‌وره‌ترین پێشوازی لێكراوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌داو، دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆگرامی كوردسكۆله‌رشیپ بۆ پێشكه‌شكاری نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنی به‌كالۆریۆس له‌ بواری زمان و ئه‌ده‌ب و مێژو و كه‌لتوری كوردی (450) كه‌س داواكاریان گه‌یشته‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان.

پێشكه‌شكاران له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی (ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئه‌مریكای لاتین، ئه‌وروپا و وڵاتانی دراوسێ) داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی داواكارییه‌كان، ئێستا تیمه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان سه‌رقاڵی پرۆسیسكردنی داواكارییه‌كانن و، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی به‌رایی به‌خشینی یه‌كه‌مین كوردسكۆله‌رشیپ بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019)‌ ڕاده‌گه‌ێنین.

بونی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی پێشكه‌شكاران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ناو و ناوبانگی زانكۆكان و كه‌رتی خوێندنی باڵای كوردستانه‌ له‌سه‌ر ئاستی دونیا، له‌هه‌مان كاتدا گرنگیپێدانی سكۆله‌ره‌كانی دونیایه‌ به‌زمان و كه‌لتور و مێژو جوگرافیا و فه‌رهه‌نگی كوردی، هه‌روه‌ك ڕێچكه‌یه‌كیشه‌ بۆ به‌شداریپیكردنی هزر و تێڕوانینی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژو و كه‌لتوری كوردستان.

وه‌زاره‌ته‌كه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ ساڵانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێ و، ئاسته‌كانی دیكه‌ی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆراش ده‌كرێته‌وه‌.

پرۆگرامی كوردسكۆله‌رشیپ بریتییه‌ له‌ ته‌رخانكردنی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندنی به‌كالۆریوس، ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ زانكۆكانی كوردستان بۆ قوتابی و خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواره‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو كه‌لتور و جوگرافیا و دیراساتی كوردی، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا، پێشكه‌شكارانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن له‌و بوارانه‌دا له‌ زانكۆكانی كوردستان له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و شاره‌زایانی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن، كۆی تێچوی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی دابین ده‌كرێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.