دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ى ئابى 2018، له تویتێكدا بڵاوى كرده‌وه ئه‌و سزا نوێیانه‌ى كه به‌سه‌ر ئێران سهپیندران " ئاستهنگتره "، و هه‌روه‌ها نووسیوێتى له تشرینى دووه‌م ئه‌وان ده‌گه‌نه ئاستێكى تر.
له هه‌مان تویتدا تره‌مپ نووسیویه‌تى هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانى بكات له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بازرگانى ناكات من ته‌نها داواى ئاشتى ده‌كه‌م بۆ جیهان و هیچى تر.
جێى ئاماژه‌یه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوێنى دووشه‌ممه فه‌رمانێكى خسته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه له توانایدایه ژماره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ى ئابى 2018، له كاتژمێر 4ى به‌یانى به كاتى گرینچ یه‌كه‌م ده‌سته له سزاكانى ئه‌مریكا دژى كۆمارى ئێران چووه بوارى جێبه‌جێكردن كه ژماره‌یه‌ك كه‌رتى ئابوورى و پیشه‌سازى گرته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.