لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیهكهمان بۆ دەستگركردنی ئەوكەسانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە ، 4ی بەیانی ئەمڕۆ 7 ی ئابی 2018 ، بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان لە ناحیەی سیتەك دەستگیركرد كەپێشتر دوو فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە .
دوای ئەوەی ڕۆژی 5 ی 7 ی 2018 ، لەگەڕەكی سەرچنار دوو هاوڵاتی بریندار بوون ، پۆلیسی سلێمانی – بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ڕوداوەكە ، توانرا بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبار ( س ، ب ، ن ) لەدایكبووی 1984 ی دانیشتوی شاری سلێمانی ، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچەیەك و ئۆتۆمبێلەكەیدا .
لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 و 477 ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردووە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.