Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:48

یه‌که‌م ده‌سته‌ له‌ سزاکانى ئه‌مریکا دژى ئێران چووه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌

ژماره‌یه‌ك كه‌رتى ئابوورى و پیشه‌سازی ئێران ده‌گرێته‌وه‌
یه‌كه‌م ده‌سته‌ له‌ سزاكانى ئه‌مریكا دژى ئێران چوونه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ى ئابى 2018، یه‌كه‌م ده‌سته‌ له‌ سزاكانى ئه‌مریكا دژى كۆمارى ئێران چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردن كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌رتى ئابوورى و پیشه‌سازی ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

سزاكانى ئه‌مریكا دژى ئێران ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ى به‌یانى به‌ كاتى گرێنچ، چوونه‌ بوارى جێبه‌جێكردن و هاوكات سزاكان ده‌سته‌یه‌ك له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ژماره‌یه‌ك كه‌رتى ئابوورى و ژیارى ده‌گرێته‌وه‌ هه‌روه‌ك ئاڵوگۆڕى دۆلار له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئێران و قه‌ده‌غه‌كردنی ئالوگۆڕى كانزا به‌هاداره‌كان به‌تایبه‌تى زێڕ و سزا به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ حكومیانه‌ى كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى ئێرانى یاخود به‌ڵگه‌نامه‌ى ئێرانى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ كردنه‌كه‌ لیستێكى كانزا ده‌گرێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هه‌نارده‌ و هاورده‌كردنى ئه‌له‌منیۆم و ئاسن، و سنوورداركردنى به‌رهه‌مهێنانى ئوتۆمبێل و مافوورى ئێرانى.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دژى كۆمارى ئێران كۆمه‌ڵێك سزاى نوێی خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردن له‌وانه‌ش سنوورداركردنى هه‌نارده‌ و هاورده‌كردنى بوارى ته‌كنه‌لۆجیا كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ پیشه‌زازى ته‌كنه‌لۆجیا له‌ هه‌ردوو بواردا مه‌ده‌نى و سه‌ربازى، هه‌روه‌ها سزاكان فرۆشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ و به‌شى یه‌ده‌ك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه‌ به‌ ئێران ده‌فرۆشرێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ ده‌سته‌ى دووه‌م له‌ سزاكانى ئه‌مریكا كه‌ سێكته‌رى وزه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ 5ى تشرینى دووه‌م بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

به‌رپرسانى باڵاى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێن: "ئه‌مریكا ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌وه‌ زیانى زیاتر له‌ ئابوورى ئێران بدات ".

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕۆژى دووشه‌ممه‌ فه‌رمانێكى خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ ژماره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر تاراندا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش پاش كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا دیت له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ساڵى 2015.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.