Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:00

به‌وێنه‌.. له‌ که‌سنه‌زان مامۆستایه‌ک 5 ملیۆن دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه‌

به‌ هه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی بانك به‌ زیاد وه‌ری گرتبوو
کوردستان TV
#7
100%

له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك بڕی 5 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایان به‌ هه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی بانك به‌ زیاد وه‌ری گرتبوو.

مامۆستا "جه‌بار قادر" به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی "شه‌هید حه‌سه‌ن نه‌جاری بنه‌ڕه‌تی"یه‌، له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر، ناوبراو له‌ كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كه‌ی له‌ بانكی بنه‌سڵاوه‌، 5 ملیون دیناری عێراقی زیادی پیدراوبوو، دوای ژماردنی پاره‌كه‌و زانینی ئه‌و هه‌ڵه‌ ژمێریارییه‌، پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بانكی بنه‌سڵاوه‌.

له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ ڕه‌وشتبه‌رزی ده‌ستپاكییه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ستایشی ده‌ستپاكی و ئه‌و كاره‌ جوانه‌ی ناوبراوی كرد.

mamostamamosta1mamosta2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.