Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:57

نێچیرڤان بارزانی : هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

برێت مەکگۆرک بەهیچ شێوەیەک باسی دواخستنی هەڵبژاردنی لەگەڵ ئێمە نەکردووە ‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئابی 2018 ،  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبۆوه‌ و  لە دوای کۆبونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگره‌یه‌كى  رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان  رایگەیاند ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و ساتی  خۆیدا ده‌كرێت و پڕۆسه‌كه‌ هیوادارین به‌باشى  بەڕێک و پێکی و ئارامی بەڕێوەبچێت

هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دواخستنى له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكیه‌كان نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ،  برێت مەکگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تى سه‌رۆك تڕه‌مپ  بەهیچ شێوەیەک  باسی دواخستنی هەڵبژاردنی لەگەڵ ئێمە نەکردووە و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.


له‌باره‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ى داوای دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ،  لایەنەکان  کەسیان بەفەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لە حکومەت نەکردووە  ،  هەڵوێستی پارتی دیموكراتى كوردستانیش  ئەوەیە کە دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.


هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند ، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەغدا و هەرێم دەکات و وتیشی هیوادارین لەگەڵ بەغدا کاری جدی بکەین بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدییەکان بە تاوان هەژمار بکرێن و هیوادارین قەرەبووی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە

لەبارەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوەو هەڵوێستی هەرێم لەوبارەیەوە  سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند كوردستان لە چوارچێوەی‌ هەنگاوەکانی‌ بەغدا مامەڵە لەگەڵ سزاکانی‌ سەر ئێران دەکات


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.