Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:10

ئاراس حه‌سۆ بۆ قوباد تاڵه‌بانى: ئەوانەی داوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن لە کردەوەکانیان بە گومانن و لە دەنگی گەل دەترسن

لە کاتی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەریش گوتتان ھەموومان پێکەوە کردمان
کوردستان TV
100%


ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك وه‌ڵامى قوباد تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ى پێشووتر دایبووی  كه‌ڕایگه‌یاندبوو هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ڵه‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنن ،  ئاراس حه‌سۆ بۆ قوباد تاڵه‌بانى ده‌یڵێت ، ببورە کاک قوباد.... 
بە داخەوە ئەمجارەش کاک قوباد و یەکیتی ھەوڵی داوە خەلکی ترو لایەنی تر لەگەڵ خۆیان بکەنە ھاوبەش چۆن..

ئاراس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە کاتی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر گوتیان ھەموومان پێکەوە کردمان ، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ویستتان لەتەزویری ھەلبژاردن بلێین ھەموو لایەک تەزویریان کردوە ،ئێستاش دەلێن ھەموو لایەک لەگەڵ دواخستنی ھەلبژاردنن. 


له‌به‌شێكى دیكه‌ى وه‌ڵامى ئاراس حه‌سۆ میرخان بۆ قوباد تاڵه‌بانى ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ،
پارتی ھەر کارێك بكات بە ڕوونی باسی دەکات  ، بەڵام خەڵکی کوردستان باشتر دەزانێت پارتی نە بەشداری خیانەت بووە نە لە ھەڵبژاردن تەزویری کردووە  ، نە ئێستاش لەگەڵ دوا خستنی ھەڵبژاردنە تەنیا ئەوانە داوای دواخستنی ھەلبژاردن دەکەن  کەلەکردەوەکانیان بە گومانن و لە دەنگی گەل دەترسن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.