Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:11

19 ئافره‌تی سواڵکه‌ر له‌ سلێمانی ده‌ستگیر کران

له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رشه‌قامه‌ گشتییه‌كان ڕاده‌وه‌ستن به‌بیانوی سواڵكردن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رشه‌قامه‌ گشتییه‌كان ڕاده‌وه‌ستن به‌بیانوی سواڵكردن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانرا 19 ئافره‌ت ده‌ستگیربكرێن و ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا كران به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له‌گه‌ڵیاندا.

پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و رێكاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر له‌دژی هه‌ركه‌سێك كه‌به‌بیانوی سواڵكردن یان فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل له‌ترافیك و شه‌قامه‌ گشتیه‌كانی ناوشار ببینرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.