Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:24

هه‌ڵسوڕاوێکى دیاری بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یوه‌ندی کرد به‌ڕیزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو سكرتێری پێشووی یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان و سه‌رۆكى ئێستای فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێمن فه‌رید هه‌ڵسوڕاوی دیارو چالاکی گۆڕان بوو به‌ پارتی.


 خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت ،  ده‌مێکه‌ ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ کوڕێکی چالاک و به‌هه‌ڵوێست و ئاست به‌رزی ڕۆشنبیری بواری لاوان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ولێر هێمن فه‌رید هه‌یه‌ ، هه‌رکاتێک هێمن م له‌ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و میتینگه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاکیه‌کانی شه‌قام ده‌دیت،ئاواتی ئه‌وه‌م ده‌خواست ئه‌و کوڕه‌ ڕۆح سوکه‌ی هه‌ولێر پارتی بووایه‌!.


ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند ،  به‌خۆشحاڵیه‌کی زۆره‌وه‌، دوای بڕیاردانی ئه‌و کوڕه‌ به‌هه‌ڵوێسته‌و هاتنی بۆ نێو پارتیمان ، له‌لایه‌ن سکرتایه‌تی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پله‌و شه‌ره‌فی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی لاوانی له‌ وڵاتی ئه‌مریکا وکه‌ندا پێبه‌خشرا ، دڵنیام له‌وه‌ی هه‌م پارتیمان و هه‌م یه‌کێتی لاوان سودێکی زۆر له‌ توانای هه‌ڤاڵ هێمن فه‌رید وه‌رده‌گرێ و کارو چالاکییه‌کانی له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌بێته‌ جێگای سه‌رنج.


 ده‌قى نووسینه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو 

هێمن فه‌رید هه‌ڵسوڕاوی دیارو چالاکی گۆڕان بوو به‌ پارتی.


من ده‌مێکه‌ ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ کوڕێکی چالاک و به‌هه‌ڵوێست و ئاست به‌رزی ڕۆشنبیری بواری لاوان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ولێر هێمن فه‌رید هه‌یه‌.

هه‌رکاتێک هێمن م له‌ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و میتینگه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاکیه‌کانی شه‌قام ده‌دیت،ئاواتی ئه‌وه‌م ده‌خواست ئه‌و کوڕه‌ ڕۆح سوکه‌ی هه‌ولێر پارتی بووایه‌!.

زه‌مه‌ن هات و چوو،سه‌ره‌ڕای جیاوازی فیکرمان به‌ڵام ئاشنایه‌تی و ڕێزی نێوانمان هه‌ربه‌رده‌وام بوو،ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ خۆشحاڵم ئه‌وکوڕه‌ ئازاو خۆنه‌ویست و به‌ هه‌ڵوێست ونیشتیمان دۆسته‌،من یه‌کێک له‌ هاوکاره‌کان ده‌بم،دوای وازهێنانی له‌گۆڕان دێته‌ کاروانی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌بێته‌ هه‌ڤاڵێکی پارتیمان.
هه‌روها ڕۆڵی برای به‌ڕێزم پاڵه‌وانی جیهان سه‌ردار ئیسماعیل ڕۆڵێکی کاریگه‌ر بوو بۆ ئه‌و بڕیاره‌ و له‌بیر نه‌کراوه‌.

به‌خۆشحاڵیه‌کی زۆره‌وه‌،دوای بڕیاردانی ئه‌و کوڕه‌ به‌هه‌ڵوێسته‌و هاتنی بۆ نێو پارتیمان،له‌لایه‌ن سکرتایه‌تی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان پله‌و شه‌ره‌فی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی لاوانی له‌ وڵاتی ئه‌مریکا وکه‌ندا پێبه‌خشرا.
دڵنیام له‌وه‌ی هه‌م پارتیمان و هه‌م یه‌کێتی لاوان سودێکی زۆر له‌ توانای هه‌ڤاڵ هێمن فه‌رید وه‌رده‌گرێ و کارو چالاکییه‌کانی له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌بێته‌ جێگای سه‌رنج.

وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمم له‌ هه‌ڤاڵ هێمن،به‌ڵێن بێت وه‌ک برایه‌ک هه‌میشه‌ هاوکارو پشتیوانی بم و سوود له‌ برایه‌تی و هه‌ڤاڵیه‌تی نێوانمان وه‌ربگرین.

بۆ زانیاری جه‌ماعه‌تی ئیڕهابی فیکری که‌ دڵنیام به‌یت و بالۆران ده‌هۆنه‌وه‌،له‌سه‌ر داوای خۆی کاک هێمن بڕیاری ئه‌وه‌ی دا که‌،به‌خۆبه‌خشی نوێنه‌رایه‌تی لاوان له‌ ئه‌مریکاو که‌نه‌دا بکات،هیچ مه‌جالێکی بۆ جوێن فرۆشه‌کان نه‌هێشته‌وه‌ تا بڵێن بۆ ئیمتیازه‌،واته‌ به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ بڕیاری داوه‌،خزمه‌تی کاری ڕێکخراوه‌ی و لاوان و پارتی و هه‌ولێریش بکات.
دووباره‌ پیرۆزبایی له‌و هه‌ڤاڵه‌مان ده‌که‌م و ماڵه‌گه‌وره‌که‌ی کوردایه‌تی پارتی چه‌تر نه‌وای هه‌موو دڵسۆزێکی نیشتیمانه‌.

hemn

hemn

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.