به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 5 و 6 ی ئابی 2018 ، بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری نۆ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه .
ڕاشیگه‌یاند: له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ت و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژدا نۆ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: له‌ئێستاشدا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ڕاگیراون و لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.