Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 02:08

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: له‌سه‌ر ڕووداوى 17ـى شوبات بێتاوان ده‌رچووم

لەسەر بابەتی 17ی شوبات بۆ ڕاگشتی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌سه‌ر ڕووداوى 17ى شوبات ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتى ڕاده‌گه‌ێنێت ، ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی لەسەر ڕوداوی 17ی شوباتی 2011 لە دادگای سلێمانی بە ماددەی 405 تۆمەتبارکرام، لەوکاتەوە چەندین جار ئامادەیی خۆم دەربڕی کە بچمەبەردەم دادگا.

بەڵام بارودۆخی سیاسی و ئەو ڕوداوانەی سلێمانی ڕێگربوون لە کەشێکی ئاساییدا بابەتەکان بە بێ گومانی بەڕێوە بچن ، بۆیە بەردەوام لە ڕێگای پارێزەرەکەمەوە هەوڵی گواستنەوەی کەیسەکەماندا بۆ دەرەوەی دادگای سلێمانی و وتمان ئەگەر بۆ هەر شوێنێکی تری کوردستان بێت ئاساییە، ئەوەش لەبەر نەبوونی بڕوامان نەبوو بە دادوەرە بەڕێزەکان ،بەڵکو بۆ سەلامەتی هەموو دۆزەکەبوو 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هیوا ئه‌حمه‌د ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  بارودۆخی سیاسی و ئەو ڕوداوانەی سلێمانی ڕێگربوون لە کەشێکی ئاساییدا بابەتەکان بە بێ گومانی بەڕێوە بچن ، بۆیە بەردەوام لە ڕێگای پارێزەرەکەمەوە هەوڵی گواستنەوەی کەیسەکەماندا بۆ دەرەوەی دادگای سلێمانی و وتمان ئەگەر بۆ هەر شوێنێکی تری کوردستان بێت ئاساییە، ئەوەش لەبەر نەبوونی بڕوامان نەبوو بە دادوەرە بەڕێزەکان ،بەڵکو بۆ سەلامەتی هەموو دۆزەکەبوو.
هیوا ئه‌حمه‌د ووتیشى ، ساڵی 2017 مەلەفەکە گواسترایەوە هەولێر، لەوێش خۆم ڕادەستی پۆلیسی تاوانەکان کرد و بابەتەکان هەموو ڕێچکەیەکی یاساییان وەرگرت، تابەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش ماوەیەک بەکەفالەتی دوو کەس ئازاد کرام.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌ێنێت ، دواتر چەند جاری تر لێکۆڵینەوەم لەگەڵداکراوە و تاسەر ئەنجام دادگا گەیشتە ئەوەی من تاوانبارنیم، بۆیە دوای چەندین مانگ لەلێکۆڵینەوە داگا بڕیاری داخستنی پەڕاوەکەی دەرکردووە.


ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا 

لەسەر بابەتی 17ی شوبات بۆ ڕاگشتی کوردستان:

دوای ئەوەی لەسەر ڕوداوی 17ی شوباتی 2011 لەدادگای سلێمان بە ماددەی 405 تۆمەتبارکرام، لەوکاتەوە چەندین جار ئامادەیی خۆم دەربڕی کە بچمەبەردەم دادگا.
بەڵام بارودۆخی سیاسی و ئەو ڕوداوانەی سلێمانی ڕێگربوون لە کەشێکی ئاساییدا بابەتەکان بە بێ گومانی بەڕێوە بچن ، بۆیە بەردەوام لە ڕێگای پارێزەرەکەمەوە هەوڵی گواستنەوەی کەیسەکەماندا بۆ دەرەوەی دادگای سلێمانی و وتمان ئەگەر بۆ هەر شوێنێکی تری کوردستان بێت ئاساییە، ئەوەش لەبەر نەبوونی بڕوامان نەبوو بە دادوەرە بەڕێزەکان ،بەڵکو بۆ سەلامەتی هەموو دۆزەکەبوو.
ئەوەبوو ساڵی 2017 مەلەفەکە گواسترایەوە هەولێر، لەوێش خۆم ڕادەستی پۆلیسی تاوانەکان کرد و بابەتەکان هەموو ڕێچکەیەکی یاساییان وەرگرت، تابەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش ماوەیەک بەکەفالەتی دوو کەس ئازاد کرام.
دواتر چەند جاری تر لێکۆڵینەوەم لەگەڵداکراوە و تاسەر ئەنجام دادگا گەیشتە ئەوەی من تاوانبارنیم، بۆیە دوای چەندین مانگ لەلێکۆڵینەوە داگا بڕیاری داخستنی پەڕاوەکەی دەرکردووە.
ئێستا کە کەناڵێکی ڕاگەیاندن بە ترش و خوێوە ئەو بابەتە دەوروژێنێت، جێگای پرسیارە،
ئەوان جاران بەمنیان دەگوت ناچێتە بەردەم دادگا، ئێستا کە چووم  ڕوون بۆوە کەبێتاوان بووم ، ئیتر وروژاندنی بابەتەکە خزمەت بە هیچ کەس ناکات.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.