بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆماری باری کەسێتی 450 خێزانی عەرەب بۆ ناوچە جێناکۆکەکانی دەشتی نەینەوا گواسترانەوە، ئەو 450 خێزانە عەرەبە بڕیارە لە شارەکانی بەرتلە، حەمدانییە، باشیک و تلکێف نیشتەجێبکرێن.
له‌م باره‌یه‌وه له میانی به‌شداری گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان تیڤی وه‌حیده یاقۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیارێكی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی هاورده كردن و نیشته‌جێ كردنی 450 خێزانی عه‌ره‌ب له شوێن دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌ت پێكهاته‌كانی وه‌ك كورد و شه‌به‌ك و مه‌سیحی رایگه‌یاند، به توندی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌وه‌ستینه‌وه.
گوتیشی ئه‌مه هه‌وڵێكی دیكه‌ی حكوومه‌تی به‌غدایه بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه و ترساندنی خه‌ڵكی ره‌سه‌ن و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، بۆ ئه‌وه‌ی بیان ترسێنن تاكو نه‌گه‌رێنوه سه‌ر شوێنی نیشته‌جی بوونی خۆیان.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان له رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتان و كه‌نیسه و پاتریۆتی مه‌سیحیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له جێبه‌جێ كرنی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا بگرن .
گواستنەوەی ئەو خێزانانە بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کوردە لە دەشتی نەینەوا و بەهەوڵێکی حکومەتی عێراقی لەقەڵەمدا بۆ تەعریبکردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای شاری موسڵ.
ئه‌وه‌ش گوت تاوەکو ماددەی 140 جێبەجێنەکرێت رێگە نادەین هیچ خێزانێکی عەرەب بۆ ناوچەکەیان بگوازرێتەوە و ئه‌مه كارێكی ناده‌ستوورییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.