بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی چەند باندێکی بازرگانی و مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان رادەگەیێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممه جەلال ئەمین بەگ بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سلێمانی لە ماوەی 15 ڕۆژدا، سێ باندی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی حەشیش و تلیاك و هیرۆین و شیشە و حەبی تامادۆڵیان گرتووە كە هەشت كەسن.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان گوتی، هێزەكانی ئاسایش بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی بازرگانی بەو مادانەوە دەكەن بەردەوامن، لەهەر شوێنێك ئەو جۆرە مادانە بڵاو بێتەوە، هۆشیاری كۆمەڵایەتی نامێنێت و بەهەزاران خێزان لێك هەڵدەوەشێتەوە و دارایییەكی زۆری ئەو وڵاتەش بەهەدەر دەڕوات.
ئاماژەی دا، لە هەرێمی كوردستان زیاتر ماددەی كریستاڵ باوە و بە ترسناكترین مادەش ناسراوە، چونكە وا لە كەسی بەكاربەر دەكات، تاوان بكات، هەڕەشە لە ماڵەوەیان بكات و دەستبەرداری كۆمەڵێك ڕەفتاری خێزانی بێت.
ئاماژەی دا، لە ساڵی 2018 لە سنووری پارێزگای سلێمانی 140 كەس لە بەكارهێنەر و بازرگانیی ماددەی هۆشبەر، لە ڕەگەزی نێرو مێ گیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.