كۆگایەكی كەلوپەلی نێرگەلە لە ڕێی نێوان هەولێر- گوێر گڕی گرت و تا ئێستەش تیهمهكانی ئاگر كوژێنهوه خهریكی كۆنترۆڵ كردنن.
پەیامنێری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای گوێر و نزیک عەلوەی هەولێر کۆگایەکی کەلوپەلی نێرگەلە ئاگری گرتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر گەیشتووەنەتە شوێی ڕووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ڕاشیگەیاند، ئەگەرچی تا ئێستا زیانەکانی ڕووداوەکە بە وردی نەزانراوە، بەڵام زیانێکی مادی زۆر بە کۆکاگە کەوتووە.
بهڵام لایخۆشیهوه خاوەنەكەی ئاشكرایشكردووە، ئەو كۆگایەی هیچ جۆرە كارەباییەكی تێدا نییە و تەنها كەل و پەلی تێدایە و جەختیشكردوەتەوە هۆكاری ئاگرەكە تاوەكو ئێستا نەزانراوە و بە وتەی خاوەنەكەی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار كەل و پەلی تێدایە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە دوێنیش بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر سووتا و بە سەدان هەزار دۆلار زیان بەر خاوەنی دووكانەكان كەوت و هاوکات لە رێگەی کانی قڕژاڵە کۆگایەکی تەقەمەنی ئاگری گرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.